هێمن هه‌ورامی: وڵاتان به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوان

"لە كۆبوونەوەكانی میونشن بە گرنگییەوە باس لە روانگە و پێگەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت"

K24 - میونشن

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی میونشن بە گرنگییەوە باس لە روانگە و پێگەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت و وڵاتان بە بایەخەوە لە ھەرێمی كوردستان دەڕوانن.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەكانی میونشن بە گرنگییەوە باس لە روانگە و پێگەی ھەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر دەكرێت، بەتایبەتی كە ئێستا داعش بە شێوازێكی دیكە سەری ھەڵداوەتەوە و چالاكی نوێ ئەنجام دەدات، بۆیە ئەوانە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگن و بە بایەخەوە لە ھەرێمی كوردستان دەڕوانن".