وهزارهتی پێشمهرگه 8 خاڵ بۆ رێككهوتن دهداته وەزارەتی بەرگری عێراق
وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕێی وەڵامە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە 8 خاڵ بۆ رێککەوتن دەداتە وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ واژۆكردنی رێكکەوتنەكەش چاوەرێی وەڵامی وەزارەتی بەرگری عێراقە.
راوێژکارێکی وەزارەتی پێشمەرگە ناوەرۆکی ئەو خاڵانه بۆ كوردستان24 ئاشکرا دەکات، كه لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دراوەتە وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەندامێکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانیش مەترسی دواکەوتنی رێککەوتنەکان لەسەر ئەو ناوچانە دەخاتەروو.
بەختیار محەمەد، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردستان24ی گوت: "یەكێك لە ھۆكارەكانی دواكەوتنی بە كردەیی كردنی خاڵەكانی رێككەوتنەكە دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەكانە".
گوتیشی: "ئەو خاڵە گرنگانەی دراون بە وەزارەتی بەرگری عێراق بریتین لە ھاوكاری ئەمنی و ھەواڵگری و لۆجستی و مەشقی ھاوبەش، ھەروەھا بابەتی بودجەی پێشمەرگە. ئەم ھەماھەنگیانە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق باسكراوە. پێمان راگەیاندون لەو 8 خاڵە لە كوێ دەستپێدەكەن ئێمە ئامادەین، چاوەڕێی ئەوە دەكەین، ئەوان سەردانی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بكەن".
ئەندامێکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی كوردستان، مەترسییەكانی سەر ناوچە كوردستانییەكان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "جگە لە مەترسى داعش بەبێ بوونی پێشمەرگە لەو ناوچانە نابێت سەرژمێری بکرێت".
ھ.م