سەرەڕای قەدەغەکردنی بەڵام لە یەکێك لە خاڵە سنوورییەکانەوە ھێلکە ھاوردە دەکرێت
نیوەی کێڵگەکانی ناوخۆ بۆ بەرھەمھێنانی ھێلکە داخراون
K24 - سلێمانی:
لە ھەرێمی کوردستاندا بە فەرمی 11 کێڵگە مۆڵەتیان ھەیە بۆ ئەوەی ھێلکە بەرھەم بھێنن، بەڵام لە ئێستادا نیوەی ئەو کێڵگانە کاردەکەن، بنکۆڵ لە ھۆکارەکانی کار نەکردنی نیوەی کێڵگەکان دەکۆڵێتەوە،کە ئەگەر ھەموویان کاریان بکردایە دەتوانرا ساڵانە ملیارێك و 300 ملیۆن ھێلکە بەرھەم بھێنن، ئەوەش لە کاتێکدایە ھەرێمی کوردستان ساڵانه پێویستی به 800 ملیۆن ھێلکەیە.
سەرپەرشتیارانی ھەر 4 خاڵی فەرمی سنووری ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان دوای قەدەغەی ھاوردەکردنی ھێلکە گفتوگۆیان لەگەڵ کراوە، دەردەکەوێت لە خاڵی سنووری باشماخەوە کە ھاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ھێشتا بە فەرمی ھێلکە دێتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان و گومرگیش دەکرێت، سەرپەرشتیاری مەرزەکە ئەو زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێك لە فرۆشیاران لە بازاڕدا دەخوازن رێگا بدرێت ھێلکە ھاوردە بکرێت و دەڵێن بەشێک لە ھاووڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی کێڵگە ناوخۆییەکان ناخۆن، بە پێچەوانەشەوە ھاووڵاتیان دەڵێن پێویستە ھانی بەرھەمی ناوخۆیی بدرێت.
تهواوی وردهكارییهكان، ئهمشهو كاتژمێر 9:30 خوولهك به كاتی ههولێر، له بهرنامهی بنكۆڵ دهخرێتهڕوو.