بەرھەمێكی ھونەری لە 25 خولەکدا سەرکەوتن و نەھامەتییەکانی کورد دەخاتەڕوو

فیلمی وڵاتی من لەلایەن ستافێكی خوماڵی بەرھەم دەھێندرێت

K24 - سۆران

ستافێکی خۆماڵی شارەزا لەبواری سینەمادا، ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی بەرھەمھێنانی فیلمێکی میوزیکی کوردین، کارەکانیان لەبواری وێنەگرتندا لە قۆناخی کۆتاییدایە و دیمەنەکانی چوار وەرزی ساڵی تێدایە، ناوەڕۆکی فیلمەکە سەرکەوتنەکانی نەتەوەی کورد و نەھامەتییەکانی لە ماوەی 25 خولەکدا دەخاتەڕوو.

فیلمی وڵاتی من، ماوەی ساڵێکە لەلایەن ستافێکی خۆماڵی شارەزا لەبواری سینەمادا کاری تێدا دەکرێت، ‌ بەرزترین تەکنیکی تێدا بەکارھاتووەو بە ستانداردێکی جیھانی بەرھەم دەھێنرێت.

لەم فیلمە میوزیکیە کوردیەدا، ئەسپ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت وەک سومبولێک بۆ تێکۆشان و خۆڕاگری.

(وڵاتی من) لە چوار وەرزەی ساڵ و لە چەندین شوێنی جیاوازی باشووری کوردستان وێنەی گێراوەو ھونەرمەندانی چوارپارچەی کوردستانیش  تێیدا گۆرانی دەچڕن.

فیلمی وڵاتی من لە قۆناخی کۆتایی وێنەگرتندایە، ستافی کار مەبەستیانە لەنزیکترین دەرفەتدا کاری مۆنتاژیشی بۆ بکەن و بۆ بڵاوکردنەوە ئامادەی بکەن.

ھ.م