نووسینگەی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە
رێبەر ئەحمەد: لە ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکەینەوە
K24 - كۆیە
ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و ئاشکراشی کرد کە ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکەنەوە.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی: "کردنەوەی نووسینگەکانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لە شارۆچکەکان، بۆ ئەوەیە ئاسانکاری تەواو بۆ هاووڵاتیاین بکرێت".
رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشكرد: "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".
ھ.م