سوپای توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ئیدلب كرد
150 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گواسته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا، بۆ به‌هێزكردنی پێگه و زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی له سنووری پارێزگای ئیدلب كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد.
كاروانه‌كه‌ی سوپای توركیا پێكهاتووه له (150) بارهه‌ڵگری سه‌ربازی، كه چه‌ندین تانك و زرێپۆش و تۆپ و چه‌كی قورسیان باركردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئه‌نادۆڵ"ی توركی، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه گه‌یشتووه‌ته شاری "ریحانلی"ی ویلایه‌تی "هاتا"ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا.
ئه‌و كاروانه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پشتیوانی زیاتری سه‌ربازی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری توركیا له سنووری پارێزگای ئیدلب ره‌وانه كراوه.
سوپای توركیا (12) خاڵی چاودێری له سنووری پارێزگای ئیدلب دامه‌زراندووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر