ناتۆ: بۆ ئیدلب هاوكاری توركیا ناكه‌ین
به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای ئیدلب
K24 – هه‌ولێر:
ناتۆ رایگه‌یاند، هیچ پشتیوانییه‌كی سه‌ربازی سوپای توكیا ناكات، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكووری سووریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "تاس"ی رووسیای راگه‌یاندووه، ناتۆ هیچ پشتیوانییه‌كی سه‌ربازی سوپای توكیا ناكات بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكووری سووریا، به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای ئیدلب.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه وه‌ك دیپلۆماتكار له نێرده‌ی وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆیه له برۆكسل، راشیگه‌یاندووه، وڵاتانی ناتۆ نایانه‌وێت و پشتیوانی ئه‌وه ناكه‌ن، به‌ندی پێنجه‌می په‌یمانه‌كه كارا بكرێت، كه توركیا به هۆی كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێكی له سنووری ئیدلب داوای كردبوو.
دووپاتیشكرده‌وه، ناتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا توركیا هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له سنووری ئیدلب ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر