سێڵفی له قرش زیاتر خه‌ڵكی كوشتووه
ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی بواری جوانكاری مۆبایل، له راپرسیه‌كدا بۆی ده‌ركه‌وتووه، %40ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه له كاتی سێڵفی گرتندا ژیانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" بڵاویكرده‌وه، له راپرسییه‌كه‌دا پرسیار له باره‌ی (2023) كه‌س كراوه و ده‌ركه‌وتووه زیاتر له %40ی ئه‌و كه‌سانه بۆ سێڵفییه‌ك ژیانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه. %4یشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه، له كاتی سێڵفی گرتندا ژیانی كه‌سانی دیكه‌شیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها %11ی به‌شداربووان باسیان له‌وه كردووه، به هۆی سێڵفی گرتنه‌وه بریندار بوونه. بۆ نموونه له‌سه‌ر به‌رزایی كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه یان له‌سه‌ر پایسكیل بوونه و كه‌وتوون.
پێشتر گۆڤاری "پزیشكی خێزان" له هیندستان بڵاویكردبوویه‌وه، (259) كه‌س له نێوان ساڵانی (2011 - 2017) به هۆی سێڵفی گرتنه‌وه له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌مان ماوه‌دا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی قرشه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌نیا (50) كه‌س بوون.