چ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان سێكس و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه!!
ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ زیاتر له كه‌سێك هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زۆر به‌رزه
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخستووه، موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 هاوبه‌ش یان زیاتر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چه‌ندین جار زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندی سۆزدارییان ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سدا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی ئه‌لیكترۆنی مێدیكاڵ ئێكسپرێس "Medical Xpress"، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌ز ئه‌نجامدراوه و ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌ردوو ره‌گه‌ز وه‌ك یه‌كن.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا زانایانی به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا، نه‌مسا و توركیا داتا و زانیاری‌یان له‌سه‌ر 5 هه‌زار و 722 كه‌سی ته‌مه‌ن ناوهڕاستینه "64 ساڵی" له به‌ریتانیا كۆكردووه‌ته‌وه، كه له فۆڕمی راپرسیدا ئاماژه‌یان به ژماره‌ی هاوبه‌شانی هه‌میشه‌یی ژیانیان داوه.
له‌ناو به‌شداربووانی تویژینه‌وه‌كه‌دا داتای ئه‌و ئافره‌تانه وه‌رگیراوه، كه له ژیانیاندا په‌یوه‌ندی سێكسییان له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 هاوبه‌شی پیاو هه‌بووه و له ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی تووشبوونی ئه‌و ئافره‌تانه به شێرپه‌نجه له 91% زیاتر بووه له‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌نیا یه‌ك هاوبه‌شی پیاویان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به پیاوانیش، ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌و پیاوانه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسییان له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 ئافره‌ت له ژیانیان هه‌بووه، به رێژه‌ی 69% له‌و پیاوانه زیاتره كه ته‌نیا یه‌ك هاوبه‌شی ئافره‌تیان له ژیانیان هه‌بووه.
زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هێشتا زووه بڕیار له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی فرهپهیوهندی سێكسی بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه بده‌ین، به‌ڵام پێشتر ئه‌وه پشتڕاست بووه‌ته‌وه، كه ڤایرۆسی ئایدز له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسییه‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه هه‌رچۆنێك بێت، په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوبه‌شان، مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌یه.
H.B