ئهو 3 رفێندراوهی له ناوچهی داوده رزگاركران قسه بۆ كوردستان 24 دهكهن
شهش كهسی باندهكه دهستگیركران
K24- ههولێر:
باندێکی 11 کەسی ماوەی 11 ڕۆژە 3 شۆفێریان لە ناوچەی قادر کەرەم ڕفاندووە و لە ناوچەی داودە حەشاریان داون، ھێزێکی پۆلیس و ئاسایشیش دوای ڕزگار کردنی 3 ڕفێندراوەکە، 6 کەس لەباندەکە دەستگیر دەکەن، ڕفێندراوەکانیش بۆ کوردستان ۲٤ باس لەوە دەکەن، ماوەی 11 ڕۆژە تەنھا نان و خورمایان خواردووە.
ئەو سێ شوفێرە کە ئێستا ئازادکراون باس لەوە دەکەن، ھەرگیز بڕوایان نەبووە جارێکی دیكه بەم شێوەیە بە ئازادی خۆیان ببیننەوە.
ئەم ھاوڵاتیانە لەناوچەی قادر کەرەم ڕفێندرابوون، بەڵام بەمەبەستی شاردنەوەیان ھێنراونەتە گوندی قەواڵی لە ناوچەی داودە، بەھۆی دوورە دەستی شوێنی حەشارگەکە لەشوێنی ڕفاندنەکەیان، تەنانەت ھێزە ئەمنیەکانیش شوێن پێی گروپەکەیان نەزانیوە، بەڵام دوای ئازادکردنیان شوینی باندەکەیان دەست نیشان کردووە و ھیزە ئەمنیەکانیش توانیویانە 6 کەس دەستگیربکەن و پێنجیانیش ھەڵاتوون.
H.B