نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێمس جێفرى كۆبووه‌وه
گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر كرا
K24- هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى كرده‌وه، له هه‌وڵه‌كانى بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگيرى له هه‌ر هه‌نگاوێكيان بۆ ڕێكه‌وتن و يه‌كخستنى ڕيزه‌كانيان ده‌كات، له‌پێناو دابينكردنى مافه‌كان و پێگه‌يه‌كى باشتر بۆ كورد له ئێستاى و داهاتووى سووريادا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/2/2020 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێمس جێفرى، نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا و شاندێكى ياوهرێكى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و هه‌وڵه نێودهوڵهتييهكان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕاگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێ كران، ڕۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيش له سووريا و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌مووان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى سياسيى ئاشتيانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه به‌گشتى، دووپات كرايه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس، تیشك خرایه سه‌ر مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر له عێراق و سووريا و چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان کرا.
H.B
