له جه‌له‌ولا داعش هێرشیكرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عێراق
شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه
K24 – گه‌رمیان:
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و داعش له سێ لاوه هێرشیكردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له جه‌له‌ولا.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: زیانی گیانی هه‌یه و سوپای عێراق له سه‌عدییه‌وه به‌ره‌و جه‌له‌ولا جوڵه‌ی پێكراوه به مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به مه‌ترسی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرش و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له بازگه‌ی پردی ئاسنین بووه، كه رێگه‌ی كه‌لار و جه‌له‌ولا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جه‌له‌ولا باس له برینداربوونی یه‌ك سه‌ربازی عێراقی ده‌كه‌ن.
تا ئێستا لایه‌نه ره‌سمییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی پێكدادانی ئه‌مشه‌وی جه‌له‌ولا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.