رۆژئاوای كه‌ركووك.. داعش هێرشی کردە سەرگووندێکی کوردنشین
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هدی و بریندار بوون
K24- دوبز:
کەمێك لەمەوبەر چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گووندی چەغماغەی سەربە شارۆچکەی دوبز لە ڕۆژئاوای کەرکووك، له ئه‌نجامدا 4 هاوڵاتی شه‌هید و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوڵاتیەکی گووندەکە به کوردستان24ی راگه‌یاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش بۆ سەر گووندەکەیان و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان له‌گه‌ڵ چه‌كداران، داعش 4 هاوڵاتی شەهید کرد و 3ی دیکەشی بریندارکردووە.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان بۆ گووندەکە، چەکدارەکان بە ئاراستەی حەویجە هەڵاتوون و خۆیان ونکردووە.
H.B