كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند. بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان. هاوكات رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 17 و سلێمانی 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینیی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ههور و بران دهبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.



