پڕۆژەی رێگەی گرشین - سحێلا بە فەرمی دەکرێتەوە

تێچووی پڕۆژەکە زیاترە لە 53 ملیۆن دۆلارە

K24 - دھۆك

پڕۆژەی رێگەی گرشین - سحێلا بە فەرمی دەکرێتەوە، چەندین گوند و کۆمەڵگە کەوتوونەتە سەر رێگەکە و بە دووساید بوونی هاتووچۆی هاووڵاتیان ئاسان دەکات.

 مەعسوم ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی رێگە و پرد و نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، گوژمەی پڕۆژەکە زیاترە لە 53 ملیۆن دۆلار و لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە پارەدار کراوە. هەروەھا ئەو پڕۆژەیە لە شەشی تەمموزی 2017ـەوە دەست بەکارەکانی کراوە، و کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو تەواو بووە.

ھ.م