به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 سیمپۆزییه‌می نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
(45) میوانی بیانی و (30) میوانی تایبه‌ت و (500) میوانی ئه‌كادیمی ئاماده ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24، سیمپۆزییه‌می نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كارزان حه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیارماندا بانگهێشتی توێژه‌رانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بكه‌ین و ئاستی زانستی و توێژینه‌وه‌یی له هه‌رێم له باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌رز بكه‌ینه‌وه.
گوتیشی: به سوپاسه‌وه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی سیمپۆزیهمهكهی كردووه، كه تێیدا نوێترین توێژینه‌وه‌كانی بواری وه‌ره‌م ده‌خرێنه‌ڕوو، هه‌روه‌ها داهێنان و پێشكه‌وتنه تازه‌كانی بایۆلۆجیای شێرپه‌نجه نمایش ده‌كرێن و گفتوگۆ دەربارەی بهربهستەكانی بەردەم به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه دەكرێت.
سیمپۆزییهمهكه سبه‌ی پێنجشه‌ممه، بە سەرپەرشتی پڕۆژەی چرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، له هۆتێل شیراتۆنی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت. تێیدا (45) میوانی بیانی و (30) میوانی تایبه‌ت و (500) میوانی ئه‌كادیمی ئاماده ده‌بن.