عه‌بدولمه‌هدی بۆ نوێنه‌ران: ده‌نگ به عه‌للاوی بده‌ن
له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، داوایكرد پشتیوانی له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: من له 29ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019 ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، ئێستا ئێمه له نیوه‌ی شوباتی 2020ین، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: مۆڵه‌تی ده‌ستووری ته‌نیا 30 رۆژه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و له 2ی ئازاری داهاتوو ئه‌و مۆڵه‌ته ته‌واو ده‌بێت و داواكارم له هه‌موو لایه‌ك پێش ته‌واوبوونی واده ده‌ستوورییه‌كه، ده‌نگ به حكومه‌تی نوێ بدرێت.