توركیا ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری سووریا راده‌گه‌یه‌نێت
رێگه به رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكی سڤیل نادات له‌و ناوچه‌یه نزیك ببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سوپای سووریا ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی له سه‌ر سنووری پارێزگای ئیدلبی سووریا راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و ناوچه‌یه له رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكی سڤیل قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌مه‌ش به ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك دوای لێدوانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هاتووه، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌ی ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه و دووپاتی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ن.
لای خۆشیه‌وه خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، "به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی سوچی كه له نێوان هه‌ریه‌ك له ئه‌نقه‌ره، مۆسكۆ و تاران واژۆ كراوه، وڵاته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست له‌پێناو وه‌ستاندنی شه‌ڕ له ئیدلب بگرێته‌به‌ر".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B