كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ره‌تیكرده‌وه‌

رێككه‌وتنی ژووره‌ تاریكه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ رێككه‌وتنێك كرابێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی

‎هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی

‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

‎جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجوومه‌نی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕەزامەندبووە و ڕێككەوتنی نهێنی لەژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو ڕای وایە ئەمڕۆو ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان. 

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی‎

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‎