وەزارەتی كارەبا بڕیارێك لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان دەدات
بەڕێوەبەرەكان دەتوانن بڕیار لە ئەنجامدانی پڕۆژەكان بدەن
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەسەڵات دەدات بە بەڕێوەبەرەكان 8% داھات لە رێگەی خۆیانەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان خەرج بكەن.
وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد: "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر رێكخستنەوەی كارەكان ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا دەسەڵاتی تەمویلكردنی رێژەی لە 8%ی لە داهاتی كارەبا بۆ ژمێریاری رەوان (حساب الجاري) داوە، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكان و لەرێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان، بەمەش لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاكان دەتوانن بەشێوەیەكی كاراترو بێ رۆتین و دواخستن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن كە هاووڵاتییان پێویستیانە و لە جێبەجێكردنیدا پێویستی بە مۆركێكی خێرایی هەیە".
