كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی بە لێزمە لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 19 و سلێمانی 15 و لە دھۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لە ھەندێك ناوچە.



