سێ ساڵە مۆڵەتی دروستکردنی پارکێکی گشتی لە زاخۆ دەرچووە
تاوەکو ئێستا پڕۆژەی دروستکردنی پارکەکە دەستی پێنەکردووە
K24 - زاخۆ
سێ ساڵە لە لایەن پارێزگای دهۆکەوە مۆڵەت بۆ دامەزراندنی پارکێکی گشتی بۆ قەزای زاخۆ دەرچووە، بەڵام ئەو پڕۆژەیە تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە، سەرەڕای ئەوەش شوێنەکە بووەتە جێگەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک. هاووڵاتیان لەو دۆخە ناڕازین و داوا دەکەن پڕۆژەی پارکەکە جێبەجێ بکرێت.