پیاوێک لە ترسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی سەیر پیاسە بە سەگەکەی دەکات
خۆی لە ماڵەوە و سەگەکەی لە باخچەیە
K24 – ههولێر:
لە وڵاتی چین، بەهۆی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا، پیاوێک لە بالکۆنی ماڵەکەیەوە، پیاسە بە سەگەکەی دەکات.
پیاوەکە پەتێکی درێژی کردووەتەوە ملی سەگەکەی و لە نهۆمی سێیەمی شوقەیەک، سەگەکە بە پەتەکە دەباتە خوارەوە و دواتر بە پەتەکە بەرزی دەکاتەوە.
ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو پیاوە، ترسی ئەوەی هەیە بێتە دەرەوە و دووچاری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.
بەهۆی کۆرۆنا سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی میدیاکانی ئێرانیش، دوو کەس لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
This is plain stupidity, it’s dangerous and reckless.
— Nomaly (@OnlyNomaly) February 19, 2020
A pet owner in China is captured on camera by a neighbor dangling a dog down from a balcony (appears to be 3 floors up) and reeling the dog back up after the dog is done w/ his business.
Via: https://t.co/xxwDv6aTrF pic.twitter.com/pROhA5Z2Fv