چەند هاووڵاتییەکی ئێرانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا گیر دەخۆن

رێگایان نادرێت بچنەوە وڵاتەکەیان

K24 – دهۆک:

12 هاووڵاتی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی بڕیاری داخستنی سنوورەکان بەرووی هاووڵاتیانی ئێراندا، رێگایان نادرێت بچنەوە ئێران، تورکیاش رەتیان دەکاتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند، لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، 12 هاووڵاتی ئێرانی رێگریان لێکراوە بچنە ناو خاکی تورکیا چونکە تورکیا رەتی کردووەتەوە ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانە وەربگرێت و دەڵێن، دەبێت بە سنووری هەرێمی کوردستاندا بچنەوە ئێران.

هەرێمی کوردستانش، بە بڕیارێک، گەشتی تەواوی هاووڵاتیانی ئێرانی لە سنوورەکان راگرتووە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان گیر بخۆن و نەتوانن بچنەوە وڵاتەکەیان.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردنی دوو کەس لە ئێران، سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی هاووڵاتیانی ئێراندا داخرا.

H.J