وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، گەشتەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتێکی نادیار دوابخەن.
پێشتریش، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدابوو، هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە فڕۆکەخانە و سنوورەکان رابگرێت.
تاوەکو ئێستا، سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و 13 دیکەش تووشبوون.
H.J