سهردانی سزادراوانی چاكسازی گهورانی سلێمانی راگیرا
به هۆی كۆرۆناوه
K24 – ههولێر:
بهڕێوبهرایهتی چاكسازی گهورانی شاری سلێمانی له ئاگادارییهكدا، بۆ پاراستنی تهندرووستی سزادراوان، بڕیاریدا سهردانی كهسوكاریان رابگیرێت.
دهقی ئاگادارییهكه
ئاگاداری کەس و کاری سزادراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی دەکەین بە فەرمانی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانیکردنی سزادراوان بەهەموو شێوەیەک رادەگیرێت، بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان و کەس و کاریان.
بەڕێز بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتێکی دراوسێ سەردانیکردنی سزادراوانی راگرت و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت.
راگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی