دۆسییه‌ی "ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچه هه‌شت ساڵییه‌كه" وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هێنایه ده‌نگ
چیمان پێ بكرێت ده‌یكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵێكی هه‌شت ساڵان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "یەکەی جێندەری وزارەتمان لەسەر خەتن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو، تا بەدواداچون بکات لە رێگای ئەنجوومەنی خانمان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانەوە، بۆئەوەی چ پێویست بێت و پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە هەبێت ئەنجامی بدات".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ڕوونکردنەوەیەك لە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆ رایگشتی
سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی هەواڵێك بە ناوی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی 8 ساڵان، لەسەر راسپاردەی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی یەکەی جێندەری وزارەتمان لەسەرخەتن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو، تا بەدواداچون بکات لە رێگای ئەنجوومەنی خانمان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانەوە، بۆ ئەوەی چ پێویست بێت و پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە هەبێت ئەنجامی بدات.
هەروەها کەسوکاری و هاووڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە چ پێویست بێت وەزارەتمان ئەنجامی دەدات، چونکە هەم کابینەی نۆ و هەمیش وەزارەتمان ئامانج و کاری دەستەبەرکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی تاك و نەهێشتنی رق و کینە و دووبەرهکییە جا لە ژێر هەر پاسا و ناوێک‌دا ئەنجام بدرێت.
لەگەڵ رێز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
21/2/2020