به وێنه.. له باشماخ ده‌یان هاووڵاتی راگیراوون و داوای به هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن
له‌به‌ر سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزن
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری باشماخه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه، باسی له‌و كێشه‌یه كرد، كه له مه‌رزه‌كه هه‌یه و به هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتی له‌به‌ر سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزن و شوێنێك نییه رووی تێ بكه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێگرن له چوونه‌وه‌یان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.
ئه‌و هاووڵاتیه‌ی په‌یوه‌ندیكرد، له‌گه‌ڵ دایكی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی روویان له ئێران كردووه و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی: له كاتژمێر (02:00)ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020)ه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له دیوی ئێران هیچ كێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام له دیوی هه‌رێمی كوردستان بێ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك راگیراوون.
هه‌روه‌ها گوتی: منداڵ و ئافره‌ت و كه‌سانی به‌ساڵاچوو هه‌ن، كه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه و له‌به‌ر سه‌رما له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵده‌له‌رزن و كه‌س به ده‌میانه‌وه نه‌چووه و ته‌نیا به‌ڵێنیان پێدراوه ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیان وتوون بچنه مزگه‌وت بخه‌ون و ئه‌وانیش ژماره‌یان زۆره و داوایانكردووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هانایانه‌وه بچن و شوێنێك بۆ مانه‌وه‌یان دابین بكه‌ن و ئاماده‌شن له ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدا بن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له سه‌رما و كه‌شی ساردی ناوچه‌كه رزگاریان بێت و خواردن و پێداویستی سه‌ره‌تایی ژیانیان بۆ دابین بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه دابین بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ین له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له 24 كاتژمێری رابردوو له سنووری حاجی ئۆمه‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه له ژێر چاودێریدان و ده‌ستوبرد كراوه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی گونجاو و دابینكردنی پێداویستی و خواردن بۆیان.


