فرسه‌ت سۆفی: پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی كچه منداڵه‌كه ده‌ستگیركرانه‌وه
نه‌ده‌بوایه ئه‌و تۆمه‌بارانه ئازاد بكرێن
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی ئه‌و كچه منداڵه ده‌ستگیركرانه‌وه، كه پێشتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ر كه‌س بن و له هه‌ر پله و پۆستێك بن، رووبه‌ڕووی دادگا و دادوه‌ری ده‌كرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، نه‌ده‌بوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن، ئازاد بكرێن.
له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان24یشدا، پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ده‌بێت روونكردنه‌وه بده‌ن، مه‌به‌ستیان له دیارده‌ی قێزه‌ون چییه، كه هه‌ولێر دووره له‌و جۆره دیاردانه.
گوتیشی: ده‌بوایه ئه‌وان قسه‌یان له‌سه‌ر رێگرتن له هاتنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌ولێر كردبایه، نه‌ك به‌و جۆره قسه بكه‌ن.