سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش قه‌ده‌غه كرا
له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین
K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوی جیاجیادا سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشیان له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان قه‌ده‌غه كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سلێمانی
سەردانکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان قەدەغەکرا
لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان سەردانی کردن بۆ کاتێکی نادیار قەدەغەکرا.
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپێناو پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەموان سەردانی کرد بەهەموشێوەیەک قەدەغەکرا لەهەموو نەخۆشخانەکان، لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پابەند بن و هاوکارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا.
راگەیاندنی بەڕێوەبه‌رایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی رانیه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سەرانیکردن(موهاجە) بۆ لای نەخۆش لەنەخۆشخانەکان سنورداردەکات.
لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان و ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ى پەتا وەرزیەکان و ڤایرۆسەکان، سەردانیکردن (موهاجە)ی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان ئەنجام مەدەن، وەلەئێستاشدا سەردانکردن بۆ لای نەخۆش سنوردار‌و کەمکراوەتەوە.
داواش لە هاووڵاتیان ده‌كەین پابەند بن به‌و رێنمایانه‌وه، لە پێناو سەلامەتی خۆتان و كۆمه‌ڵگادا. بەهیوای پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەموان.
ب گ ت راپەڕین
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه
لەپێناو پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان سەردانی کرد هاووڵاتی بۆلای نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغە کرا لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوبەرایەتی.
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پابەندبن و هاوکارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا
راگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە