كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران، لە ھەندێك كاتدا ئەگەری لێزمە باران و ھەورە تریشقە ھەیە، بەتایبەتی لە كاتەكانی ئێوارەدا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 17 و سلێمانی 15 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لە كاتەكانی بەیانی زوودا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور.