وەزارەتی تەندروستی: رێکاری یاسایی بەرامبەر هه‌ر پڕوپاگەندەیەک دەگرینه بەر
ببێته هۆی ترساندنی خه‌ڵك
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر كه ببێته هۆی درووستبوونی دڵه‌ڕاوكێ و ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
وەزارەتی تەندروستی رێکاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندەیەک دەگرێتە بەر ...
وەزارەتی تەندروستی رێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەڕاوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.
لەهەمان کاتدا شەرعیەت و بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان رەفتار دەکات.
بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەڕێزە تۆمار دەکات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان رێکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە هیج نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەکەن و رێنماییەکانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 شوبات 2020