به هۆی كۆرۆناوه سه‌ندیكای ده‌رمانسازان ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی بۆ ده‌رمانخانه‌كان ده‌ركرد
هیچ ده‌رمانسازێك بۆی نییه لێدوان له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه بدات
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و بابه‌تی نه‌رێنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و درووستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له ناو هاووڵاتیان، سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ ده‌رمانخانه‌كان ده‌ركرد و داوای كرد ده‌رمانخانه‌كانی سنووری هه‌ولێر پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه بن:
1- هیچ ده‌رمانساز و ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆی نییه لێدوان سه‌باره‌ت به‌م ڤایرۆسه بدات.
2- ده‌رمانسازان له ده‌رمانخانه‌كانیاندا زانیاری و هۆشیاری ته‌ندرووستی تایبه‌ت به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بده‌نه هاووڵاتیان.
3- پێویسته هه‌موو ده‌رمانخانه‌كان رێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی تایبه‌ت به‌م ڤایرۆسه له ده‌رمانخانه‌كانیاندا هه‌ڵبواسن.
4- داوا له گشت كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان و دوور بن له قۆرغكاری نرخی پێداویستییه خۆپارێزییه‌كان له‌و ڤایرۆسه.
5- نابێت ده‌رمانخانه‌كان بڕی زیاد له پێویست ماسك، ده‌ستكێش، خاوێنكه‌ره‌وه‌كان بده‌ن به هاووڵاتی تاكوو نه‌بێته هۆی قۆرغكاری و فرۆشتنه‌وه‌ی به خه‌ڵكی تر و درووستبوونی قه‌یران و نه‌مانی له بازار.

