باوکی ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئاشکرا دەکات
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پارێزەرانی خۆبەخش
K24 – هه‌ولێر:
باوکی ئەو منداڵەی لە هەولێر دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و دواتر سکاڵای ئەوەی کرد کە تاوانباران دوای دەستگیرکردنیان ئازاد کراون لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ چەند پارێزەرێکی خۆشبەخش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج کەس لەسەر دۆسییەی کچەکەم دەستگیر کراون.
راشیگەیاند: " داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکەم لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بکەن چونکە ئەو کەسانە دەستدرێژیان کردووەتەوە سەر چەند منداڵێکی دیکە و تەنها کچەکەی من قوربانی نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان دووچاری هەمان حاڵەت دەبن، پێیان شەرمە لە میدیاکان قسە بکەن، بەڵام ئەو، گوێی بەوە نەداوە و میدیاکانی لێ ئاگادار کردووەتەوە.
شەوی رابردوو، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کوردستان24 رایگەیاند، له لێكۆڵینه‌وه‌داین و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و بۆ ئێمه هه‌موومان جێی پرسیاره چۆن خه‌ڵك به‌و جۆره به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له دادگاش ئاسانكاری كرابێت به‌دواداچوون ده‌كرێت.