پەروەردەی ھەولێر لەبارەی كۆرۆنا رێنمایی دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەكان

داوا دەكرێت ئەم رێنماییانە بە قوتابیان بدرێت

K24 - ھەولێر

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رێنمایی تایبەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەكان. بۆ ئەوەی ئەو رێنمایانە رۆژانە بە قوتابیان بدرێت.

لە رێنماییەكاندا ھاتووە:.

*ھەوڵبدرێت رۆژانە لە وانەی یەكەم رێنمایی بە قوتابیان بدرێت لە پاك و خاوێنی و تەندروست باشی و خۆپارێزی.

* ئەو چالاكییانەی كە دەبێتە ھۆی قەرەباڵغی لە ناوەندەكانی خوێندن بە ھەموو شێوەیەك بۆ ماوەیەكی كاتی رابگیرێت.

*گرنگە ھەمیشە بایەخ بە پاك و خاوێنی قوتابخانە بدرێت.

*تەوالێت و دەستشۆرە زیاتر چاودێری بكرێت لەلایەن لیژنەی ژینگە و تەندروستی قوتابخانەكان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری قوتابخانە.

*چاودێری كردنی شوێنی ئاو خواردنەوە لە رووی پاك و خاوێنی و ھۆشداریدان بە قوتابیان.

* لیژنەی فرۆشگا چاودێری زیاتر و بەردەوام بكات لە مەرجە تەندروستییەكان و رێنماییەكان، بوونی كارتی تەندروستی بۆ كارمەندانی فرۆشگا.