سەرۆک بارزانی و پلاسخارت پرۆسەی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات
K24 – ههولێر:
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کرد.
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هنیس جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرایەوە.