عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به‌ رووی كوه‌یت داده‌خات

له‌سه‌ر داوای كوه‌یت داخراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی  سنووریی سه‌فوان رایگه‌یاند، ده‌روازه‌كه‌ به‌ ته‌واوی به‌ رووی كوه‌یت داخراوه‌ و رێگه‌ به‌ هیچ جموجۆڵێكی بازرگانی و گه‌شتیاریی نادرێت.

تاڵب حه‌سونه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سفوانیش به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر داوای كوه‌یت ده‌روازه‌كه‌ داخراوه‌، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی نازانن له‌به‌ر چی بووه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 24/2/2020، بۆ یه‌كه‌م جار سێ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كوه‌یت تۆماركرا، كه‌ هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌ له‌ شاری مه‌شهه‌دی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌.

ئ. م