3 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێنرێت
له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سێ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له وێبساتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سێ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی داده‌مه‌زرێت، كه توانای هه‌ر وێستگه‌یه‌ك 25 مێگاوات ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، وه‌زاره‌تی كاره‌با به پشتیوانی و پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی به بەئامادەكردنی تەندەرو گرێبەستەكان بەمەبەستی ئەنجامگەیاندنی پرۆژەكان كردووه.
بڕیاریشه پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام بدرێت و وه‌زاره‌تی كاره‌با به گوێره‌ی رێككه‌وتن و گرێبه‌ستی تایبه‌ت كاره‌باكه‌یان لێده‌كڕێت.
بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر یەكێكە لەو پرۆژە گرنگانەی كە دۆستی ژینگەیە و وەزارەتی كارەباش پاڵپشتی هەموو وەبەرهێنەرێك دەكات كە لەم بوارەدا كار بكات.

ئ. م