وەزیری تەندروستی بۆ کوردستان24: بۆ یەکەمجار لە ھەرێمی کوردستان کیتی دەستنیشانکردنی کۆرۆنا دابینکرا
هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه و رێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان زیاتر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كوردستان (كیت) ئامێری ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابینكرا.
وه‌زیری ته‌ندروستی روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كیته بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه، ئه‌نجامه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، رێكاره‌كانیان زیاتر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن و چه‌ند رۆژێكیشه هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه و رێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان فراوانتر كردووه.
ئه‌مڕۆ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی به‌حره‌ین و كوه‌یت و عێراقیش تۆماركراون.
ئ. م