چەند قسەیەکی باو لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەڵەن

رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەڵام دەداتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قسە و دەنگۆی جیاواز بڵاودەکرێتەوە کە هەندێکیان دوورن لە راستی، بۆ ئەمەش، رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەڵامی بەشێک لەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

ئایا ئاژەڵە ماڵییەکان دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

نەخێر، هیچ بەڵگەیەکی پزیشکیی نییە ئەو بسەلمێنێت.

ئایا گڵۆپی UV disinfection lamps ڤایرۆسەکە دەکوژێت؟

نەخێر ئەم جۆرە گڵۆپە سوودی بۆ کوشتنی ڤایرۆس و بەکتریا نییە.

ئایا دەرزی نەخۆشی سییە سۆ (هەوکردنی سییەکان) لە کۆرۆنا دەمانپارێزێت؟

نەخێر، ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی بە دژە ڤایرۆسی خۆیەتی و ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە.

ئایا پاککردنەوەی لووت و دەم بە پاککەرەوە پزیشکییەکان کاریگەر دژی ڤایرۆسەکە هەیە؟

هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوە نییە کە ئەو کارە دەبێتە هۆی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە.

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر خەڵکی پیر و گەنجیش دەبێت؟

کاریگەری لەسەر هەموو تەمەنێک دەبێت. خەڵکی پیر و ئەوانەی کێشەیەکی تەندروستیان هەیە کاریگەری ڤایرۆسەکەیان زیاتر لەسەر دەبێت.

ئایا وەرگرتنی نامە و شتومەک لە چین نابێتە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە؟

نەخێر، وەرگرتنی نامە و کەلوپەلی هەناردەکراوە لە چینەوە نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

ئایا ئامێری سێرمال سکانەر، سکانەری گەرمی پێو. سوودی بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکە هەیە؟

بەڵێ بەڵام ئەو ئامێرە تەنها دەتوانێت ئەوە دەربخات کە کەسەکە پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە یان نا، ناتوانێت ئەو کەسانە دەستنیشان بکات کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەڵام هێشتا نیشانەیەکییان لێ بەدیار نەکەوتووە.