رۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ شیر خانمان دووچاری مەترسییەکی گەورە دەکات

هۆرمۆنێکی ناو شیرەکە زیان بە خانمان دەگەیەنێت

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەگەر خانمان رۆژانە دوو کوپ شیر بخۆنەوە، بە رێژەی 80% مەترسی تووشبونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.

توێژەرانی زانکۆی لۆما لیندا لە زانکۆی کالیفۆرنیا توێژینەوەیان لەسەر 53 هەزار ژن کردووە و لە ماوەی هەشت ساڵ ئەوەیان ئاشکرا کردووە، خواردنەوەی شیر رۆژانە زیاد بە خانمان دەگەیەنێت.

زانایان نەیانتوانیووە بە تەواوی هۆکاری ئەمە ئاشکرا دەکەن، بەڵام پێیان وایە هۆرمۆنێک کە لە شیری مانگادا هەیە، هۆکاری ئەو مەترسیانەیە.

شێرپەنجەی مەمک باوترین شێرپەنجەی خانمانە و ساڵانە تەنها لە ئەمەریکا 276 هەزار کەس بەهۆی ئەو شێرپەنجەیەوە دەمرن.

Daily Mail