به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێرانی تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا راگه‌یاند
كۆرۆنا له 20 پارێزگای ئێران تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
موجته‌با زولنوور، نوێنه‌ری شاری قوم له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران (په‌رله‌مان)، تووشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، زولنوور ده‌ڵێت: "بەڵێ تاقیکردنەوەی کرۆنای منیش بە ئەرێنی دەرچوو، ئەمە ئێستا بەربڵاوە. بۆ نیگەرانی نابێت و لە کەرەنتینە دام".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئیشاڵڵا میللەتی ئێمە بەسەر کۆرۆنادا سەردەکەوێت و كۆرۆنا لە بەرانبەر خەڵکی خۆشەویستی ئێمەدا تێکدەشێت و وڵات بە زوویی بە خۆپاراستنی خەڵکی خۆشەویستمان پاک دەبێتەوە".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له 20 پارێزگای ئه‌و وڵاته تۆمار كراوه، تا ئێستاش 22 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه مردوون، 141 كه‌س تووشبووه و 54 كه‌سیش چاره‌سه‌ر كراون.
ئ. م