چین هەزار و 400 دۆلار دەداتە هەر نەخۆشێک خۆی نەخۆشییەکەی رابگەیەنێت
چین چەند بڕیارێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا دەدات
K24 – ههولێر:
هەرێمی هوبێی چین، بڕی هەزار و 400 دۆلار دەداتە هەر کەسێک کە نیشانەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبێت و خۆی بەرپرسانی لێ ئاگادار بکاتەوە، بەڵام دەبێت نەخۆشییەکە پشتڕاستبکرێتەوە.
لە شاری کیانجیان لەو هەرێمە، 197 تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و بەرپرسانیش، هەوڵدەدەن دەستنیشانکردنی نەخۆشەکان خێراتر بکەن.
لە هەرێمی هوبێی بە گشتی، 65 هەزار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە و زیاد لە دوو هەزار و 600 کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون.
حکومەتی چین بڕیاریداوە، بە خۆڕایی چارەسەر بۆ هەر نەخۆشێک بکات کەخۆی دەچێتە بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشی یان نیشانەکانی رادەگەیەنێت، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی هەژارن، لەبەر پارە، لە نەخۆشخانەکان دوور نەکەونەوە.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، دوو هەزار و 640 کەس گیانیان لەدەستداوە و 78 هەزار و 500 کەسیش، تووشی نەخۆشییەکە بوون.
Reuters