سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌رگای پێشكه‌شكردن به‌ڕووی پڕۆژه‌ و پێشنیازی یاسا ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

دوای مانگێك پشوو، سبه‌ی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و بۆ ماوەی مانگێك دەرگای پێشکەشکردنی پرۆژە و پێشنیازی یاسا دەکاتەوە.

لەم وەرزەی یاسادانان فراکسیۆنەکان بەهەماهەنگی پرۆژە و پێشنیازەکان تێدەپەرێنن، بە تایبەت ئەو پرۆژانەی کە لە بەرژەوەندی گشتیدان، چاوەرێش دەکرێت حکومەت ژمارەیەك پرۆژە یاسا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.

H.B