مامۆستایانی ئاینی له‌باره‌ی كۆرۆنا ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

"پێویسته‌ هاووڵاتییان رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن"

K24- هه‌ولێر:

مەرجەعییە ئاینییەکانی عێراق و لیژنەی باڵای فەتوا لە عێراق ڕێنمایی ھاولاتیانیان کردووە، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا کاتێکی نادیار لە ماڵەکانیان نوێژی ھەینی بکەن.

یەکێتی زاناینی ئاینی ئیسلامی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەی ڕێنمای تایبەتی بۆ خۆپارێزی لە مزگەوتەکان بڵاوکردووەتەوە، ئامۆژگاری ھاوڵاتیانیش دەکەن، کە ڕەچاوی ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن.

لیژنەی فه‌تواش لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو کەسانەی نەخۆشن یاخود بەتەمەنن و نەخۆشیان ھەیە، دەتوان بەشداری لە نوێژی جەماعەت نەکەن، بەڵام بۆ نوێژی ھەینی تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان نەداوە، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، پێویستە ھاولاتیان خۆییان بپارێزن لە شوێنە قەرەباڵغەکان.

تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نەکراوە بەڵام مامۆستیانی ئاینی ئامۆژگاری ھاوڵاتیان دەکەن، کە خۆپارێزی و لە بەرچاوگرتنی ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی گرنگە و، یەکێتی زانایانیش ڕێنمای بە سەرجەم مزگەوتەکاندا بڵاوکردووه‌تەوە، بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە.

H.B