كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات. لە دوای نیوەڕۆ ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، ھەندێك كات ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێتم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفردەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی و دھۆك 16 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.



