قوتابخانەک لە دهۆک بە شێوەیەکی جیاواز درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدات
لەكاتی پشوودا قوتابیانی قوتابخانەكە لە خوێندن دانابڕێن

K24 - دھۆك
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دا لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەیەك بکرێتە پشوو، قوتابخانەیەك تایبەتی دهۆک بە شێوازێکی جیاواز لە پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.
مامۆستایانی کۆلیژی ئیشق لەرێی ئۆنڵاینەوە بەردەوامی بە سیستمی خوێندن دەدەن و لە پۆلی 1ی سەرەتایی تا 12ی ئامادەیی رۆژانە لە رێی ئینتەرنێتەوە وانەکانیان وەردەگرن و لە خوێندن دانابرێن.
دوای بڕیارەکەی حکومەت مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە لە رێی سیستەمی( Smart Board 4K) وانەکانیان ئامادە کردوون بۆ ئەوەی لە ماڵەوەش لە قوتابیەکانیان دانەبڕێن و بەردەوامی بە خوێندن بدەن.
شێروان عەلی، بەرێوبەری کۆلیژەکانی ئیشق بە کوردستان24ی راگەیاند، پشووەکەی کە راگەیێندراوە ماوەیەکی زۆرە و بۆ ئەوەی قوتابیەکانیان لە خوێندن سارد نەبنەوە، ئێمە رێگەی دیکەمان دۆزیتەوە و لە ئێستاشدا کە لە پشوودان، بەڵام مامۆستا و قوتابیەکانیان لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بەردەوامی بە خوێندنەکەیان دەدەن".
روونیكردەوە: "وانەکان لە رێی پلاتفۆڕمی Blackboard بڵاودەکرێنەوە کە بە نوێترین و فراوانترین تەکنۆلۆژیا دەناسرێت".