راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوە

ھەموو جۆرە وانە وتنەوە و خولەكان رادەگیرێن

K24 - ھەولێر     

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھەموو جۆرە وانە وتنەوە لە سەرجەم پەیمانگا و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادەگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، ئاماژە بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی سەبارەت بە سیاسەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا:

راگرتنی ھەموو جۆرە وانە وتنەوە و لە سەرجەم پەیمانگه‌ و سەنتەرە پیشەییەكان (خولەكانی بەھێزكردن بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن، خولی زمانی ئینگلیزی، خولەكانی پیشەیی، ھەموو جۆرە خول و كۆكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ھەموو بەشێكی پەروەدەیی و پیشەیی و فێربوون بێت) ئەم فەرمانە ھەموو ئەم پەیمانگە و سەنتەرە ناحكومیانە دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە وەزارەتی پەروەردە وەرگرتووە.