ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت كه‌مكرایه‌وه‌

چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه‌، كه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌ و له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی تاكو 1ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.

داواش له‌ هاووڵاتیان كراوه‌ سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ تاكو 10/3/2020 كاری پێده‌كرێت.

ناوه‌ڕۆكی به‌یانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: