مه‌سرور بارزانی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن
له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم پێشوازی كرا.
بریارە سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شای ئوردن گفتوگۆ له بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن بكەن.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتووە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.